Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:39

هاووڵاتیانی ئێران داوای ده‌رکردنی عێراقییه‌کان ده‌که‌ن

له‌دۆخێكی ناهه‌مواری داراییدا ده‌ژین
کوردستان TV
100%

به‌سه‌دان هاووڵاتی ئێران رژانه‌ نێو شه‌قامه‌كان داوای ده‌ركردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقیانه‌یان كرد كه‌ بۆ كرِینی كه‌ل و په‌ل روویان له‌ پارێزگاكانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ كردبوو.

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن میدیای ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ شاری عه‌بادانی سه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان له‌ باشووری ئێران رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، داوای ده‌ركردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقییانه‌یان كرد كه‌ به‌سه‌ردان روویان له‌م وڵاته‌ كردووه‌و خه‌ریكی كرینی كاڵای ئێرانیین.

داوای ده‌ركردنی هاووڵاتیانی عێراقی له‌ ئێران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دراوی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دارووخان دایه‌ و هاووڵاتیانی ئێرانیش له‌دۆخێكی ناهه‌مواری داراییدا ده‌ژین.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.