بهپێی ههواڵێكی سایتی "سی ئێن ئێن تورک"، دادگای تورکیا سزای زیندانیكردنی 4 ساڵو 8 مانگی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی “پڕوپاگەندەی تیرۆریستی”.
"سی ئێن ئێن تورک" ئهمرۆ ههینی بڵاویكردۆتهوه كه جگه دەمیرتاش، دادگا سزای سێ ساڵو شەش مانگ زیندانیشی بەسەر سری سورەیا ئوندەر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپەدا سەپاندووە بەهەمان تۆمەت.
سەڵاحەدین دەمیرتاشو 11 پەرلەمانتاری تری هەدەپە لە4ی تشرینی دووەمی 2016وە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بەتۆمەتی پشتگیریكردن لەپەكەكە دەستگیركرانو تا ئێستا 7 یان لەزینداندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.