Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 08:05

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: له‌باره‌ی رووداوه‌کانی پارێزگای به‌سره‌ نیگه‌رانین

هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست
نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان: له‌باره‌ی رووداوه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ نیگه‌رانین
کوردستان TV
100%

نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لێدوانێكیدا، دڵگرانی خۆی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی به‌سره‌ نیشاندا و سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ كرد كه‌ له‌ رووداوه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ كوژراون و هه‌روه‌ها هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست. 

یان كوبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئارامبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ره‌وشی به‌سره‌ و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ بۆ  چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی عێراق كرد. 

داواشی له‌ ده‌سه‌ڵاتداران كرد خۆیان به‌دوور بگرن ئه‌نجامدانی‌ تووند و تیژی به‌رامبه‌ر خوپیشانده‌رانی نارازی و رێز له‌ به‌ها مرۆییه‌كان بگرن و ئارامی و ئاسایش بۆ خه‌ڵكی به‌سره‌ دابین بكه‌ن. 

هه‌روه‌ها داوای كرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ تووندو تیژیان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام داوه‌ و داوای به‌ پیل هاتنی حكوومه‌تی كرد بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌ ره‌واكانی‌ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له‌وانه‌ش ئاوه‌ و كاره‌با. 

له‌ كۆتاییدا نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، هه‌نگاوه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ‌ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتیمانی و چاكسازی و به‌ته‌نگ خواسته‌كانی هاووڵاتیانه‌وه‌ بچن .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.