سه‌رچاوه‌كانى میدیاى عێراقى ئه‌مشه‌و رایانگه‌یاند: كاتژمێر 11 شه‌و ناوچه‌ى سه‌وز كه زۆربه‌ى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى عێراقى و باڵیۆزخانه‌كانى وڵاتانى لێ كۆبۆته‌وه له لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو به‌هاوه‌ن بۆردومانكراوه
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه بۆردومانه‌كان هیچ زیانێكى لێ نه‌كوتۆته‌وه گوله هاوه‌نه‌كان له شوێنێكى به‌تاڵ كه‌وتونه‌ته خواره‌وه
له‌لایه‌كى دیكه رۆژنامه‌وانان بڵاویان كردۆته‌وه بالیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكى زه‌نگى ئاگاداریان لێداوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر باله‌خانه‌كه‌یان و ناوچه‌ى سه‌وز
هه‌ردواى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى گوله هاوه‌نه‌كان هێزێكى زۆرى ئه‌منى له ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وتونه‌ته خۆ و ده‌ستیان به پشكنینى وورد كردوه
ئه‌م مه‌ترسیانه دواى ئه‌وه دێت كه ئه‌مرۆ خۆپێشانده‌رانى شارى به‌سڕا چه‌ندین باره‌گاى حزبه‌كان و حكومیان له‌و شاره ئاگر تێبه‌رداوه‌و دورپێچى كونسوڵخانه‌ى ئێرانیشیان كردبوو وه به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كان برۆشكى مانگرتنه‌كان گه‌یشتۆته پارێزگاى زیقاریش (ناسریه)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.