Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:36

ڕێگای هه‌ولێر - سلێمانى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت  ، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ وپاراستنی گیانی هاولاتیان وشۆفَیران كاتێك هاموشۆی ڕێگای هه‌ولیر -  سلێمانى  ده‌كه‌ن ، به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێرله‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ولێر ، به‌شێكى ڕێگای هه‌ولیر -  سلێمانى له‌رووی هاتووچۆوه‌ سپارد به‌كۆمپانیایه‌كی ئیتالی 

 هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  كۆمپانیه‌كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له‌بواری ترافیكدا كه‌ئه‌م كۆمپانیایه‌ی كاره‌كانی رابڕودوشی جێگای ده‌ستخۆشی هاوڵاتیان بووه‌ 

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى هاتووچۆدا هاتووه‌ ، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌م چاككرنه‌وه‌ش  دانانی گادریلی ده‌بل ده‌ست پێكرا به‌تایبه‌تی له‌م شوێنانه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ شۆفێران تیایدا توشی هه‌ڵدێران ببن ،  چ به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ بێت وه‌یاخوود  به‌هۆی خراپی كه‌ش وهه‌واوه‌ بێت له‌زستاناندا

 له‌كۆتادا هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت  ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  ودوێنێ كاركردن له‌نزیك مۆنۆمێنت بوو ، له‌رۆژانی داهاتوو وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م تاكو ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ده‌ چێت

11


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.