سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئێستا ئه‌وان ته‌نها نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه وه‌كو وڵاتێك بمێننه‌وه، بزانین چی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و بزانین ده‌یانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ن یاخوود نا.
دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی كوهیتدا به ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئێران ئێستا له حاڵه‌تی پهشۆكاویدایه و ئه‌وان له پهشۆكاوییهكی ته‌واودان.
گوتیشی: ئێستا ئه‌وان ته‌نها نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه وه‌كو وڵاتێك بمێننه‌وه، بزانین چی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و بزانین ده‌یانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ن یاخوود نا، ئه‌وه بڕیاری خۆیانه نه‌ك من، من هه‌میشه ئاماده ده‌بم به‌ڵام گرنگ نییه به هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كدا بێت.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.