Erbil 10°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 10:38

شه‌کر یان  ژه‌هری سپی؟

له‌ش بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رگیز پێویستی به‌ شه‌كر نییه‌
کوردستان TV
100%

شه‌كر چێژێكی شیرینی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ژه‌هری سپی ناوزه‌دا ده‌كرێت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری راهاتنێكی به‌هێز، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه‌ كه‌ له‌ش بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رگیز پێویستی به‌ شه‌كر نییه‌.

 له‌ راستیدا شه‌كر هیچ سوودێكی نییه‌، به‌ڵكو مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش هه‌یه‌. گه‌لێك سه‌رچاوه‌ شه‌كر به‌ كۆكائینی نوێ ناوزه‌د ده‌كه‌ن له‌به‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك و ئه‌گه‌ری راهاتن كه‌ وازهێنان لێی ئاسان نییه‌، هه‌روه‌ها شه‌كر كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر تواناكی مێشك له‌ فێربوون و بیرهاتنه‌وه‌دا هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕی زیادی شه‌كری ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری پووكانه‌وه‌ی مێشك Brain shrinkage. زیان و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی تری شه‌كر بریتین له‌: زیادبوونی كێشی له‌ش و قه‌ڵه‌وی، زوو پیربوون، زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی دڵ و سووڕان، بۆنموونه‌ شه‌كر هۆكاره‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی فرمان وچوستیی ماسوڵكه‌ی دڵ، پسپۆران وا رێنمایی ده‌كه‌ن كه‌ بڕی رۆژانه‌ی شه‌كر كه‌م بكرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی شه‌كره‌ زیاده‌كان یان ئه‌و جۆرانه‌ی شه‌كر كه‌ ده‌خرێنه‌ ناو خۆراكه‌ پرۆسێسكراوه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ رێگای كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.