Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:13

موقته‌دا سه‌در: چیتر زوڵم و زۆری به‌رامبه‌ر به‌سره‌‌ به‌کارمه‌هێنن و بێده‌نگ بوونی ئێمه‌ تاقی مه‌که‌نه‌وه‌

سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ لە هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات
موقته‌دا سه‌در: چیتر زوڵم و زۆری به‌رامبه‌ر به‌سره‌‌ به‌كارمه‌هێنن و بێده‌نگ بوونی ئێمه‌ تاقی مه‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#10
100%

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، تووڕه‌یی خۆی بۆ ره‌فتاره‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره‌ راگه‌یاند و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه‌ كاردانه‌وه‌ی تووندی، به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ده‌بێت. 

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون، له‌ تویتێكدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شه‌وی رابردووی به‌سره‌ رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ به‌سره‌ رووده‌دات كاره‌ساتێكه‌ و ئێمه‌ی دڵگران كردووه‌. 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر له‌ هه‌موویان ئێمه‌ی تووڕه‌ كردووه‌، ده‌ستدرێژیكردنه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ چوونه‌ته‌ نێو خۆپیشانده‌ره‌كان. 

هاوكات له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه‌ بن كه‌ به‌سه‌ره‌ له‌ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و تائیفیگه‌ری و ملیشیایی رزگار بكه‌ین، چونكه‌ به‌سره‌ جێگه‌ی شانازی و دڵی ساغی عێراقه‌. 

له‌ كۆتایی تویته‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد و رایگه‌یاند، ئامۆژگاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه، چیتر زوڵم و زۆری به‌رامبه‌ر به‌سره‌‌ به‌كار نه‌هێنن و بێده‌نگ بوونی ئێمه‌ تاقی نه‌كه‌نه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.