بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەوان و هونەرمەند(محەمەد عەلی ئەتروشی)
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەوان و هونەرمەند(محەمەد عەلی ئەتروشی) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هونەرمەند و رۆژنامەوان (محەمەد عەلی ئەتروشی) هەر لەسەرەتای نەوەتەكانەوە لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆك وەك كادیرێكی چالاك و دیار لە رووی هونەری و رۆژنامەوانیەوە دەستی بەكاركردووەو كاروچالاكیی و بەرهەمەكانی لەو رووەوە دیاروبەرچاون.
بە كۆچی دوایی ئەو رۆژنامەوان و هونەرمەندە كەلێنێكی دیكە كەوتە نێو بواری هونەرو رۆشنبیریی كوردی.. هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەم و كارەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و پەژارەتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
4/9/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.