له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی نێدراوه نادر ڕۆستى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە جەژنی ڕەمەزانەوە تاکو ئەمڕۆ گەشتیاران بە بەردوامی ڕوو لە کوردستان دەکەن، لە جەژنی قوربان ژمارەکە زۆر زیادی کرد.
لە ماوەی ١٨ـ ٢٨ ی ٨ زیاترلە ٣٤٩ هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ١٩% زیاد کردوە. بڕی ١٤٦ ملیار دیناریش داهات هاتۆتە بازاڕەکانی هەرێم.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە 90% گەشتیاران لە خواروو ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و 5% لە ئێران و 4% لە فرۆكەخانە و 1% لە ئیبراهیم خەلیل بووە. گەشتیاری خوارو ناوەڕاستی عێراق زیادی کردوە بەڵام گەشتیاری بیانی و ئێرانی کەمی کردوە.
لە ٦ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ ٢٠١٨ ژمارەی گەشتیاران بریتی بووە لە یەک ملیۆن و ٣١٠ هەزار گەشتیار. بە پێی پلانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار تا کۆتای ساڵ ژمارەی گەشتیاران بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ٢ ملیۆن و نیو گەشتیار.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.