وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناردنی مووشەكى بالیستى له لایه‌ن سوپاى ئێرانه‌وه بۆ میلیشیا شیعه‌كانى عێراق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و به بابه‌تێكى پێكه‌نیناوى وه‌سفى ده‌كات.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناردنی مووشەك لە ئێرانەوە بۆ عێراق ڕەتكردەوە و وتى" ئه‌م بابه‌ته لە بنەڕەتەوە درۆیەو تەنها بە ئامانجی دروست كردنی ترس لە لای وڵاتانی ناوچەكە ده‌زانێت.
تێزانین رۆژى هه‌ینى رابردوون ئاژانسی "رۆیتەرز" لەسه‌ر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئێرانی و عێراقی و رۆژئاواییەوە بڵاویكرده‌وە، كە ئێران مووشەكی بالیستی داوەتە هێزە شیعەكانی هاوپەیمانی لە عێراق، ئەوەش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەبوونی ئامڕازێك بۆ لێدانی دوژمنەكانی لەناوچەكەدا، به‌لام ئێران ئه‌م هه‌واله ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و هه‌ولى چه‌ند لایه‌نێك به تێكده‌رانه ده‌زانێت له پهیوهندیهكانیدا له‌گه‌ل گه‌ل و حكوومه‌تى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.