Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:47

له‌ ئیتالیا فیلمی 16/3 وه‌ک باشترین فیلم خه‌ڵاتکرا

فیلمه‌كه‌ له‌ كوردستان و به‌ریتانیا به‌رهه‌م هێنراوه‌ و 80%ی ئه‌كته‌رانی به‌ریتانین
کوردستان TV
100%

فیلمی  ئه‌كشنی كوردی 16/3 له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد " دانی دارین " دوای به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤالێك له‌ وڵاتی ئیتالیا توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شدار به‌ده‌ست بێنێت .

دوای كۆتایی هاتنی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فیلمه‌ بیانی و ناوخۆیییه‌كانی فێستیڤاڵی ئیتاڵیا ئه‌نجامدرا و تێیدا فیلمی 16/3  كه‌ ده‌رهێنه‌ری كورد " دانی دارین " كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌  توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شدار له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ وه‌ربگرێت .

ناوه‌رۆكی ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ڕێی یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌كات ، ده‌یان ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی به‌شدارن له‌و فیلمه‌ و رۆڵیان تێدا بینیوه‌. فیلمه‌كه‌ له‌ كوردستان و به‌ریتانیا به‌رهه‌م هێنراوه‌ و 80%ی ئه‌كته‌رانی به‌ریتانین .

یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی ئه‌و كه‌ توانیویه‌تی بیگه‌یه‌نێته‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان و خه‌ڵات وه‌ربگرێت، فیلمی "16/3"ـه‌  له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ له‌ ده‌رهێنان و نواندنی خۆیه‌تی به‌ هاوبه‌شی ده‌رهێنه‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی پۆڵ لانه‌ و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تر به‌رهه‌میان هێناوه‌ و خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته‌ .
 
له‌ ئێستادا " دانی " سه‌رگه‌رمی فیلمێكی هیندییه‌ له‌ هیندستان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆڵیوود له‌ شاری مۆمبای كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت ، وه‌ك كاری خۆیشی  دوا به‌رهه‌می فیلمێكی ئه‌كشنه‌ له‌سه‌ر داعش كه‌ چه‌ند ناودارێك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.