Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:09

تەقینەوەیه‌ک لەخاڵێکی پشکنین له‌ حەویجە روویدا

پۆلیسێكی گیانی له‌ ده‌ستدا و دوانی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%


بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەسنوری قەزای حەویجە ڕوویدا و بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پۆلیسی عێراقی بڵاویکردۆتەوە تەقینەوەکە لەخاڵێکی پشکنین لەناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە بووە.

عەمید ئەمیر عادلی، گوتەبێژی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 30/8/2018 لەناحیەی عەباسی سەربە قەزای حەویجە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێکی فیدراڵی گیانیلەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئەلەنترا رەنگی سپی بە ژمارە 24779ی سەڵاحەدین بووە ،و لە دەروازەی ناحیەی عەباسی خۆی بە بازگەیەکی لیوای مغاویردا تەقاندوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.