یسرائیل كاتز، وه‌زیری هه‌واڵگری و گه‌یاندنی ئیسرائیل چه‌ند كاتژمێرێك دوای راگه‌یاندنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان ئێران و سووریا ئه‌نجامدراوه، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجی پێگه‌كانی ئێرانی له سووریا كرد.
لهڕوونكردنهوهكهیدا كه له مێدیاكانی ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتز ده‌ڵێت: ئه‌م رێككه‌وتنه به‌واتای به‌زاندنی ئه‌و هێڵه سووره دێت كه ئێمه دیاریمان كردووه.
كاتز وهبیریهێناوهتهوه كه ئیسرائیل چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، رێگری له هه‌ژموونی ئێران ده‌كات له سووریا و رایگه‌یاندووه،ئیسرائیل رێگه نادات به جێگیربوونی ئێران له سووریا. به‌ته‌واوی هێزمانه‌وه دژی پێگه‌كانی ئێران ده‌وه‌ستینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
كاتز به‌ئاماژه‌كردن بۆ به‌شار ئه‌سه‌د گوتی، ئه‌گه‌ر به‌رگری له هێزه ئێرانییه‌كان بكات، ده‌بێت ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری دارایی ئیسرائیل مۆشێ كاهلۆن لهڕوونكردنهوهیهكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا و ئیسرائیل تیمێكی هاوبه‌شیان بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا پێكهێناوه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئێران ئه‌میر حاته‌می سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریای كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێككه‌وتنێكی سه‌ربازیی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژوو كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.