Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:33

کۆمسیۆن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشێلی ده‌سه‌ڵاته‌کانمان ده‌کات

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ریاز به‌دران، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ده‌ستوری عێراق روونه‌ له‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و ته‌شریعی و دادوه‌ریداو به‌ندێكیشی بۆ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان ته‌رخانكردوه‌، له‌نێویاندا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ یاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه‌دا نییه‌، چونكه‌ ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و كۆمسیارانیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ راسپێردراون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ هه‌مواری سێیه‌می یاساكه‌ی په‌رله‌مان ئاشكراو ورده‌و ماوه‌ی كاركردنی دادوه‌ره‌ دانراوه‌كانی دیاریكردوه‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی  هه‌ڵبژاردنیشی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه‌ وه‌ك كۆتایی كاری ئه‌و دادوه‌رانه‌ دیاریكردوه‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ، كه‌ پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه‌ ئه‌و رێگرییه‌ی یاساكه‌ش بۆ رێگریكردن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان  بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی، نه‌ماوه‌.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی كه‌ ئه‌ركی له‌م وه‌رزه‌دا بریتییه‌ له‌ تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانییه‌ په‌رله‌مانییه‌كان.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.