Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:13

زیاتر لە 130 کۆمپانیای سەر بەوەزارەتی بەرگری ئێران دادەخرێن

چالاكی هێزە چەكدارەكان كەم دەكرێتەوە
کوردستان TV
#11
100%


وەزارەتی بەرگری ئێران، داخستنی زیاتر لە 130ی كۆمپانیای سەر بە وەزارەتەكەی راگەیاند.

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران، رایگەیاند: زیاتر لە 130ی كۆمپانیای سەر بە وەزاتەكەیان كە لە بوارەكانی گواستنەوە، وزە و بنیاتنان كاریاندەكرد داخراون.

بەبڕوای حاتەمی بە داخستنی ئەو كۆمپانیایانە، چالاكی هێزە چەكدارەكان لە ئابووری ئێران كەم دەكرێتەوە.

ئەمە یەكەمجار نییە كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتەكەیان دادەخرێن، چونكە حكومەتەكانی پێشوو بە هەمانشێوە ژمارەیەك كۆمپانیای سەر بە وەزارەتەكەیان داخستبوو.

ئەمیر حاتەمی، ئامادەیی نیشاندا كە لەسەدا 72ی پڕۆژەكانی وەزارەتی بەرگری بدات بە كەرتی تایبەت.

مانگی كانوونی دووەمی رابردوو، عەلی خامنەیی، رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، فەرمانی بۆ كشانەوەی كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە چالاكییەكانی ئابووری وڵات دەركرد.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.