Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:33

جوبرائیل نه‌یتوانی " ئایلان" بگه‌یه‌نه‌ته‌ ئه‌مریکا

وەکو کاندیدێکی سەرەکی بۆ خەڵات و کردنەوەی فێستیڤاڵەکە دیاری کرابوو
کوردستان TV
100%


به‌ هۆی پێنه‌دانی ڤیزا له‌ لایه‌ن كونسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد " جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر " ناتوانێت به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی سینه‌مایی ئه‌مریكا بكات  ، كه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی بانگهێشتی فێستیڤاله‌كه‌ كراوه‌ .

جوبرائیل ئاشكرایده‌كات ، بۆ به‌شداریكردنم له‌  لە فێستیڤاڵی سینەمایی ئەمریکا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه‌  بانگهێشتنامه‌م پێگه‌یشت ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قیلمی " ئایلان  " کە نوێترین بەرهەمی سینەمایی منە وەکو کاندیدێکی سەرەکی بۆ خەڵات و کردنەوەی فێستیڤاڵەکە دیاری کرابوو به‌شداری بكه‌م ، به‌ڵام  به‌ هۆی ئەوەی لەلایەن گونسووڵخانەی ئەمریکا پێدانی ڤیزایان ڕەت کردەوە، بۆیە نەمتوانی بەشداریی فێستیڤاڵەکە بکەم .

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ وتیشی ، دوای ئەوەی هەموو شتەکانم تەواو بوون و بانگهێشتنامەکەشیان بەدەست گەیشت، بەڵام لەلایەن بەشی پێدانی ڤیزاوە ئاگادار کرامەوە کەوا ناتوانن ئێستا ڤیزای وڵاتەکەیانی پێ بدەن .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.