بەرپرسانی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنن لە چەند كاتژمێری داهاتوودا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی ڕادەگەیەنن و جگە لە فراكسیۆنەكانی سائیرون و نەسر و حیكمە، چەند پەرلەمانتارێكی فەتح و دەوڵەتی یاساش بەشداری تێدا دەكەن.
ڕۆژنامەی"العربی الجدید" لە سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی بڵاوكردووتەوە، كه لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كوتلە سونیەكان دەچنە پاڵ ئەو هاوپەیمانێتیەی ڕەوتی سەدر، كه لە هۆتێل بابل پێكیان هێناوە و ئەگەری هاتنی چەند پەرلەمانتارێكی فەتح و لیستی دەوڵەتی یاساش هەیە".
هەروەك نازم عەبادی جێگری سەرۆكی لیستی سئیرون بە كەناڵی عەرەبیەی ڕاگەیاندووە" گفتوگۆكانی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی لە كۆتا ساتەكانی دایە و لەگەڵ كورد و سونەش لەوبارەوە قسەی جدی كراوە.
ئاشكراشی كردووە لەبەرئەوەی كوتلەی سائیرون لەسەر بنەمای بەرنامە گفتوگۆكان دەكات نەك پۆستەكان، لیستە براوەكان بە گەرمی پێشوازی لێ دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.