حكوومەتی توركیا دەستی بە داڕشتنی هەندێك سیاسەت كردووە و دەیەوێت لەو رێیەوە دژی سزا ئابوورییەكانی ئەمەریكا بوەستێت و دراوی فەرمی وڵاتەكەی لە داكشانی زیاتر بپارێزێت .
روخسار پەكجان وەزیری بازرگانی توركیا ئاشكرایكرد، هەناردەكارانی وڵات بۆ ئەوەی زیانی سزاكانی ئەمەریكایان بەرنەكەوێت و ئاستی هەناردەیان دانەبەزێت، بەبڕی 46 ملیار دۆلار یارمەتی دەدرێن.
بەگوێرەی ئیرنا، ئەو پێداگری لەوە كردووە بەو پاڵپشتییەی پێشكەشی كەرتی بازرگانی توركیا و هەناردەكارانی دەكەن، دەیانەوێت قەبارەی هەناردەی توركیا بۆ سەرووی 300 ملیار دۆلار تا پێنج ساڵی دیكه بەرز بكەنەوە .
قەبارەی هەناردەی توركیا لە ساڵی 2017 سەرووی سهدا 10 گەشەی كرد و گەیشتە سەرووی 157 ملیار دۆلار، هاوكات قەبارەی هاوردەش زۆر بەرزبۆوە و گەیشتە سەرووی 198 ملیار دۆلار، بەو پێیە ساڵی رابردوو كورتهێنانی تەرازووی بازرگانی توركیا بریتیبووە لە نزیكەی 18 ملیار دۆلار، بۆیە حكوومەتی توركیا بە پاڵپشتیكردنی هەناردە دەیەوێت ئەو كورتهێنانە قەرەبوو بكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.