Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:49

پۆلیسی تورکیا حه‌وسه‌ده‌مین کۆبوونه‌وه‌ی دایکانی شه‌ممه‌ی له‌ باکووری کوردستان سه‌رکوت کرد

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی دایكانی شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پۆلیسی توركیا حه‌وسه‌ده‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شه‌ممه‌ی له‌ باكووری كوردستان سه‌ركوت كرد
کوردستان TV
100%

پۆلیسی توركیا رۆژی رابردوو واته‌ شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حه‌وسه‌ده‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی جه‌رگ سووتاوی باكووری كوردستانی سه‌ركوت كرد كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی دایكانی شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ رۆژی ـی27 مانگی مایۆی ساڵی 1995ـه‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌و دایكه‌ كوردانه‌ی باكووری كوردستان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر به‌ بێسه‌روشوێن بوونی رۆڵه‌كانیان، هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1999 تا 2009 به‌شێوه‌ی سیسته‌ماتیك له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ سه‌ركوت ده‌كرا، به‌ڵام له‌ ساڵانی دواتردا له‌ژێر چاودێری توندی پۆلیسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا پۆلیس ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌ركوت كرد و به‌ گازی فرمێسكڕێژ و بڵاوه‌ پێكردن له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و دایكانه‌ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 23 كه‌سی ده‌ستگیر كرد.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ پێكدادانه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان " په‌كه‌كه‌ " به‌ سه‌دان هاووڵاتی باكووری كوردستان بێسه‌روشوێن بوونه‌ و خواستی دایكانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌رمی منداڵه‌كانیان بدۆزرێته‌وه‌ و دادپه‌روه‌ریی به‌سه‌ر بكه‌رانی ئه‌م تاوانه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.

 

 سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.