Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:43

نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه‌

بۆ 76 دۆلار و 40 سه‌نت
کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا دوو به‌رزبوویه‌وه‌.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت كه‌ له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ربڵاوترین مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ داخستنی بازاڕدا، ٧٤ دۆلار و ٧٣ سه‌نت بوو، ئه‌مڕۆ به‌ هه‌ڵكشانی له‌سه‌دا ٢،٢ بۆ ٧٦ دۆلار و ٤٠ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌.

به‌وشێوه‌یه‌ش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ به‌رزترن ئاستی خۆی له‌ رۆژی ١١ی ته‌مووزه‌وه‌ تا ئێستا به‌رزبوویه‌وه‌.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ داخستنی بازاڕادا، ٦٧ دۆلار و ٨٣ سه‌نت بوو، ئه‌مڕۆ تا ٦٩ دۆلار و ٣١ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌ و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٢ هه‌ڵكشانی تۆماركرد. به‌وشێوه‌یه‌ش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس بۆ به‌رزترن ئاستی خۆی له‌ رۆژی هه‌شتی ئابه‌وه‌ تا ئێستا به‌رزبوویه‌وه‌.

شاره‌زایان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا كه‌ گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا، له‌وه‌رزی هاویندا ئاستی به‌كارهێنانی به‌نزین و گاز زیادیكردووه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ نرخی نه‌وتدا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له‌ ئه‌مریكا له‌ میانی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌بنه‌ هۆی دابه‌زین له‌ خسته‌ڕوودا و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.