دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له مۆسكۆ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
سێرگی لاڤرۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مەولود چاوش‌ئۆغڵو ره‌وشی سووریا بووه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیدلب ته‌نها هاووڵاتییانی مەدەنی لێ نین به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداریشی لێیه.
سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: رووسیا و توركیا به هاوبه‌شی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
سێرگی لاڤرۆڤ تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزه به هاووڵاتییانی تورك گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی راوێژكاری هاوبه‌ش.
لە لایەن خۆیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به سه‌رنج راكێشان به‌وه‌ی په‌نابردنه به‌ر رێگاچاره‌ی سه‌ربازی له ئیدلب كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه و گوتی: پاراستنی ناوچه‌ی دوور له پێكدادان له ئیدلب له روانگه‌ی مرۆیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش گرنگه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو به‌رده‌وامیدان به كاركردنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا له پێناو درێژه‌دان به ئاگربه‌ست له سووریا به پێویستی زانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.