ئەمڕۆ پیاوێكی ئاینی گەورەی ئێران هۆشداریدایە ئەمریكا بەوەی ئەگەر هێرش بكرێتە سەر ئێران ئەوا تەواوی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بە ئیسرائیلەوە دەكرێنە ئامانج لە لایەن ئێرانەوە .
ئەحمەد خاتەمی لە میانەی نوێژی جەژن لە تاران روونیكردەوە كە ئەو داوایەی دۆناڵد ترەمپ بە ئەنجامدانی وتووێژی راستەوخۆ لە گەڵ سەركردەكانی ئێران جێگەی قبوڵكردن نییە .
ئاژانسی هەواڵی میزان لە زمانی خاتەمی گواستیەوە كە رایگەیاندووە پێویستە ئەمریكا رازی بێت بەوەی دەگوترێت لە وتووێژەكان ، ئەمەی ئەمریكا ئەنجامی دەدات دانوستان نییە بەڵكو دیكتاتۆریەتە ، بەمەش ئێران رووبەرووی دیكتاتۆریەت دەوەستێتەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.