Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:56

نۆڤاک جۆکۆڤیجی سربی نازناوی پاڵه‌وانێتی سینسیناتی ئه‌مه‌ریکای به‌ده‌ست هێنا

له‌ سه‌ر ئاستی پیاواندا
کوردستان TV
100%

له‌ یاری كۆتایی  تێنسی سه‌رزه‌وی پاڵه‌وانیه‌تی سینسیناتی ماسته‌رزی ئه‌مه‌ریكا  له‌سه‌ر ئاستی پیاوان هه‌ردوو یاریزان رۆجێر فیدریری سویسری پۆلینكراوی دووه‌می جیهان رووبه‌رووی نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی پۆلینكراوی ده‌یه‌می جیهان بویه‌وه‌ .

 نۆڤاك توانی به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت . خالی كۆمه‌له‌كانیش (6-4) (6-4)  بو  ، نۆلی بۆ یه‌كه‌م جار توانی ئه‌م نازناوه‌ به‌ده‌ست بهێنێت  جۆكۆڤیچ ژماره‌ی نازناوه‌كانی گه‌یانده‌ 70 نازناو له‌كاروانی وه‌رزشی خۆیدا . 

نۆلی بو به‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژوودا گشت پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی گراندسلام و ماسته‌رز به‌ده‌ست بهێنێت .

كامه‌ران زێتى 
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.