له ژێر ناوی " من عاشقی ئێوه‌م ڕه‌نگه‌كان " كچه شێوه‌كاری كورد " شیرین محه‌مه‌د " له شارۆچکەی پێنجوێن پێشانگایه‌كی تایبه‌تی شێوه‌كاری ده‌كاته‌وه و ژماره‌یه‌ك تابلۆی گوڵ تێیدا نمایش ده‌كات .
ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه كچه شێوه‌كاری كورد " شیرین " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مۆ له شارۆچكه‌ی پێنجوین پیشانگایه‌كی تایبه‌تی بۆ تابلۆكانی كردووته‌وه كه 22 تابلۆی تێدا نمایشكردووه كه سه‌رجه‌م تابلۆكان گوڵن و گوزارشت له سروشت ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها گوتیشی ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه بۆ ئه‌وه‌یه به ره‌خنه و تێبینییهكانی خه‌ڵك كاره‌كانی باشتر بكات ، ئامانجێكی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه تا پێشانی بدات كه ئه‌وانیش شان به شانی پیاوان كار ده‌كه‌ن .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشتر ئه‌م پێشانگایه‌ی له شاری سلێمانی كردووه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه یهكهمجارهیتی ئه‌م جۆره پێشانگایه له شارۆچكه‌ی پێنجوین بكاته‌وه و نیازیشی وایه له داهاتوودا پێشانگاكه‌ی ببات بۆ شاری هه‌ولێر و شاری سنه .
شیۆین محه‌مه‌د له ساڵی 1970 له له پێنجوین له دایك بووه و ده‌رچووی به‌شی هونه‌ری په‌یمانگه‌ی مامۆستایانه و دوو پیشانگای كردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.