له شاری مه‌شهه‌د ناوه‌ندی پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وی له ئێران شه‌ش كه‌س كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی دروستكردنی گرووپی چه‌ته‌گه‌ریی، زه‌وتكردن و دزیی، له‌سێداره‌دران.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی ئێران له هه‌واڵێكدا كه پشتی به كاربه‌ده‌ستانی دادگا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وی به‌ستووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر شه‌ش كه‌سدا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی درووستكردنی گرووپی چه‌ته‌گه‌ریی، زه‌وتكردن و دزیی، سه‌پێنرابوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا جێگری داواكاری گشتیی ناوه‌ندی پارێزگای خۆراسان ره‌زه‌وی بۆ كاروباری ئاسایشی سیاسیی، حه‌سه‌ن حه‌یده‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای چواره‌می ئینقیلاب له لایه‌ن دادگای باڵاوه په‌سه‌ندكراوه، سزاكه جێبه‌جێكراوه.
حه‌یده‌ری باسی له‌وه‌شكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره دراون "كه‌سانێك نه‌بوون كه له رووی مادییه‌وه ئاتاجی ئه‌و جۆره كاره بن" و "ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكی گرووپه‌كه بووه، پێشتر كاری زێڕه‌نگه‌ریی كردووه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و زه‌ڕه‌نگه‌رانه‌ی ناسیوه كه له رێگه‌ی جانتاوه بازرگانییان كردووه. ئه‌م گرووپه دوایین جار چوار كیلۆ ئاڵتوونی هاووڵاتییه‌كیان دزیوه له رێگه‌ی مه‌شهه‌د-تاران. پێویسته له سێداره‌دانه‌كان ببنه وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاویان له سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.