دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا راگەیاند" دەبوایە دەمێک بوایە ئەندرو برونسن ئازاد بکرایە، بەڵام تۆمەتی دەدرێتە پاڵ".
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، ماوەیەکی زۆرە تورکیا بووەتە کێشە و وەک دۆست مامەڵەی نەکردووە.
هاوکات رۆژی پێنجشەممە 16ی ئابی 2018، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کێشەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا رایگەیاند، تورکیا نەیسەلماندووە کە دۆستێکی باش دەبێت بۆ ئەمریکا، قەشەیەکی بێتاوانی مەسیحیان دەستگیرکردووە، تورکیا بەدەستگیرکردنی ئەم قەشەیە کارێکی خراپی کردووە، بۆیەش واشنتن سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ستیڤ منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی حکومەتی ئەمریکادا رایگهیاند، ئەمریکا سزای بە سەر هەندێک لە وەزیرانی حکومەتی تورکیادا سەپاندووە.
منوچن وتیشی، "واشنتن پلانی ئەوەی هەیە سزای زیاتر بە سەر تورکیادا بسەپێنێت، ئەگەر حکومەتی ئەو وڵاتە زوو پیاوە ئایینییە ئەمریکییەکە ئازاد نەکات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.