Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:13

مەولود چاوشئۆغڵو: با ئه‌مریکا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌کارنه‌هێنێت

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا
کوردستان TV
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان كراوه‌ین كه‌ وه‌ك دوو هاوبه‌شی یه‌كسان بۆ گفتوگۆكردنی هه‌موو شتێك.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان كراوه‌ین كه‌ وه‌ك دوو هاوبه‌شی یه‌كسان بۆ گفتوگۆكردنی هه‌موو شتێك. به‌ یه‌ك مه‌رج: زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌كارنه‌هێنرێت.

له‌ ئێواره‌ خوانێكدا كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزان رێكخرابوو، مەولود چاوشئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش به‌ باڵیۆزان كرد.

مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: به‌ڕای من په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یان وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ زه‌مینه‌یه‌كی دروستتردا دووباره‌ ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ ئاسایی بوونه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌و كێشه‌یه‌ كرد كه‌ له‌م دوواییانه‌دا له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكا روویدا و گوتی: ئه‌و كێشه‌ییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌مانه‌ ته‌نها هی ئێمه‌ نییه‌، به‌ هۆكارێكه‌ كه‌ ئه‌ورووپا و جیهان پێی ناره‌حه‌تن... باس له‌ وڵاتێكی خۆسه‌پێن ده‌كه‌ین، وڵاتێك كه‌ ئه‌ندامان و هێزی به‌رده‌ستی وه‌ك هێرش دژ به‌وانی دیكه‌ به‌كارده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت وه‌ك توخمی هێرش به‌كاریده‌هێنیت. له‌ ناتۆدا ئه‌وه‌مان به‌ڕوونی به‌دیكرد. تێگه‌یشتنێك به‌دیده‌كه‌ین كه‌ رێز له‌وانی دیكه‌ ناگرێت و ته‌نها بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌كاته‌وه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌و فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌ریكردووه‌ و به‌خشیوێتی، توركیا ئه‌وه‌ی كه‌وتبێته‌ سه‌ر شانی له‌ هه‌موو بوارێكدا ئه‌نجامیداوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ توركیا خوازیاری كاركردنه‌ به‌ رێگه‌ی دیپلۆماسی، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر موخاته‌بێكی راست و دروست نییه‌ له‌وه‌ تیبگات و گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان كراوه‌ین كه‌ وه‌ك دوو هاوبه‌شی یه‌كسان بۆ گفتوگۆكردنی هه‌موو شتێك. به‌ یه‌ك مه‌رج: زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌كارنه‌هێنرێت. له‌ پێناو رێككه‌وتن نابێت لایه‌نێك خۆی بسه‌پێنێت، ده‌بێت هه‌ردوولا به‌ گفتوگۆ رێكبكه‌ون. ده‌توانین به‌ دانیشتن و گفتوگۆ هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ین.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.