Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:43

بەڤیدیۆ: بڕێکی زۆر خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوو له‌ناوبردرا

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  هۆبه‌ی  چاودێری تەندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان  ڕایده‌گه‌ێنێت ،  لەناوبازاڕ وشوێنە گشتیەکانی قەزای چەمچەماڵ ، بڕێكى زۆر له‌ خۆراک و شمەکەی بەسەرچووی نەشیاو کە لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەرداگرتبوو ، دەستبەجێ لەناویانبرد.

شـاخەوان هادی، لێپرسراوی هـۆبەی چاودێریی تـەندروستی چەمچەماڵ بۆبەشی راگەیاندی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چـەمچەماڵ  ڕایده‌گه‌ێنێت : ئەو خۆراکانە سەرجەمیان لە مــاوەکـانی رابردوودا لـەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی چاودێری تەندروستی لەناوبازاڕی قەزای چەمچەماڵ دەستیبەسەرداگیراوە بڕەکەی (٣) سێ تۆن دەبێت و ژمارەیەکیش لەو خاوەن دووکاندارانە غەرامەکراوە.

شاخەوان هادی داواشی لەهاوڵاتیانی شارەکە کرد کە لەکاتی بینیی هەر شمەکێکی خـراپ و بەسەرچوو کە گومانی خراپبونی لێ بکرێت ، راستەوخۆ تیمەکانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگادار بکەنەوە.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.