به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، توركیا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى باجى له‌سه‌ر چه‌ند كاڵایه‌كى هاورده‌كارى ئه‌مریكى بۆ دوو هێنده زیاد كرد وه‌ك ئۆتۆمبێل و تووتن و مادده كحولییه‌كان.
به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وڵاتى توركیا، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا واژوو كراوه و باجى له‌سه‌ر چه‌ند كاڵایه‌كى هاورده‌كارى ئه‌مریكى به‌رز كرده‌وه و له‌وانه‌ش باجى سه‌ر ئۆتۆمبێل 120 له‌سه‌دا به‌رز كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر خواردنه‌وه كحولییه‌كان تا 140 له سه‌دا به‌رزكراوه‌ته‌وه و باجى گومركى 60 له سهداش له‌سه‌ر گه‌ڵاى تووتن به‌رز كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها باجى گومركى بۆ سه‌ر چه‌ند كاڵایه‌كى دیكه‌ش زیاد كراوه له‌وانه وه‌ك كه‌لوپه‌لى جوانكارى و برنج و خه‌ڵوزى به‌ردین.
هاوكات فوات ئۆكتاى جێگرى سه‌رۆكى توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ئابى 2018، له تویتیكدا رایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره گومركى زیاد كردووه به‌سه‌ر شتومه‌كى هاورده‌كراوى ئه‌مریكى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌مه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ حكومه‌تى ئه‌مریكا كه به ئه‌نقه‌ست هێرشى كردووته سه‌ر ئابووریمان.
له چوارچێوه‌ى گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا، دوێنێ سێشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكۆمارى توركیا له دواین كاردانه‌وه‌یدا بایكۆتكردنى به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه ئه‌مریكییه‌كانى كرد.
ئازادنهكردنى ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه، ته‌نگه‌ژه سیاسى و ئابوورییه‌كانى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ى زیاد كردووه و هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا باجى له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و ستیلى هاورده‌كراوى توركى بۆ ئه‌مریكا زیادكرد.
جێى ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا گرژى تێكه‌تووه و ئه‌مریكاش سزاى خستووه‌ته سه‌ر توركیا، به‌و هۆیه‌وه‌ش به‌هاى لیره‌ى توركى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه به‌رامبه‌ر به دۆلار و كاریگه‌ریى نه‌رێنى خستووه‌ته سه‌ر ئابوورى توركیا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.