Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:08

ئه‌ردۆغان: ئاوی زیاتر بۆ عێراق به‌ردەده‌ینەوە

حەیدەرعەبادی: نەوتی كەركوك هەناردەی بەندەری جەیهان ده‌كەینەوە
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ سێشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە توركیاو لەگەڵ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو ولاتەد كۆبووەوە، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا هەردوولا ئەجیندای سەردانەكەیان خستە روو.

سەرەتا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانەكەی عەبادی بە گرنگ نیشان داو رایگەیاند" هەردوو ولاتە چارەنوسیان بەیەكەوەیەو توركیا لە قۆناغە جیاوازەكاندا هاوكاری عێراقی كردوە، بەتایبەتی لەشەری دژ بە داعش و لە راپرسیەكەی هەرێمی كوردستاندا."

وتیشی" لەكۆبونەوەی ئەمڕۆماندا بریارمانداوە كە زیاتر لەبوارەكانی ئابووری و ئاسایشدا هاوكاری یەكتری بكەین و بریاریشمانداوه‌ لەمەو داو ئاوی زیاتر بۆ عێراق به‌رده‌دەینەوە و هاوكاری عێراقیش بكەین لەبنیات نانەوەی ئەو وڵاتەدا."

لەلای خۆیشەوە حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسی سەرۆك كۆماری توركیای كردو وتی " توركیا ولاتێكە هەمیشە دۆستی عێراقیەكان بووە و بەهیچ شێوەیەكیش رێگا نادەین لەخاكی عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر خاكی توركیا."

حەیدە رعەبادی راشیگەیاند" توركیا بریاریداوە دەروازەی دووەمی خۆی لەنیوان عێراق و توركیادا بكاتەوە و دەیه‌وێت قەبارەی بازرگای خۆی لە عێراق بەرز بكاتەوە، لە هەمان كاتیشدا كارەبا بۆ مووسل بنێرێت و باڵوێزخانەی خۆی لە شاری موسڵ و بەسرە بكاتەوە."

سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند" لەگەڵ توركیا رێك كەوتوین بەزووترین كات لەریگەی هێڵی گواستنەوەی نەوتی عێراقەوە نەوتی كەركوك هەناردەی بەندەری جەیهان بكەینەوە ."

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.