رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆكی توركیا هەڕەشە دەكات بەوەی پەنا بۆ پلان و رێگەی تر دەبات ئەگەر هاتوو بازرگانەكانی وڵاتەكەی لیرەی توركی بفرۆشن و لە شوێنی ئەو دۆلاری ئەمریكی بكڕن .
لە وتەیەكیدا ئۆردوگان رایگەیاند بەرپرسیاریەتیمان و سەركەوتن لەو جەنگە ئابوورییە سەپێندراوەی سەرمان ئەوەیە كە دۆلار نەكڕن ، بە پێچەوانەوە ناچار دەبین پلانی ب یان ج جێبەجێ بكەین .
ئۆردوگان لە بەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی ترابزۆن لە باكووری رۆژهەڵاتی توركیا جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی ناچێتە ژێر هیچ فشارو هەڕەشەیەك و ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێكی ئابووری و گوتی : خۆمان رادەست ناكەین كاتێك هێرشمان دەكەنە سەر بە دۆلارەكانتان و رێگەی دیكە دەگرینە بەر بۆ بەرێوەچوونی كارەكانمان .
لەلای خۆیەوە بەرائەت بەیرەق وەزیری دارایی توركیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی پلانێكی داناوە و دامەزراوەكانی لەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكات و مەترسیەكانی بازار دەرەوێنێتەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.