Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:43

رافائیل نادال بۆ جاری چواره‌م نازناوی ماسته‌رزی تۆرینتۆی که‌نه‌دای به‌ده‌ست هێنا

براوه‌ی یاریه‌كه‌ش 1000 خال وه‌رده‌گرێت
کوردستان TV
100%


له‌ یاری كۆتایی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ماسته‌رزی تۆرینتۆی كه‌نه‌دا ،  رافائیل نادالی ئیسپانی پۆلێنكراوی یه‌كه‌م رووبه‌روی  ستیڤانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی پۆلێنكراوی بیست و حه‌وته‌مین بوویه‌ووه‌ .

 رافائیل نادالی ئیسپانی به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ستیڤانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی تۆماركرد ،  ئه‌نجامی هه‌ردوو كۆمه‌له‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌بون ،  (2-6) , (6-7) ماوه‌ی یاریه‌كه‌ش سه‌عاتێك و 43 خوله‌ك بوو ،براوه‌ی یاریه‌كه‌ش 1000 خال وه‌رده‌گرێت  . 

 نادال بۆ جاری چواره‌مه‌ نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت   ، ئه‌و نازناوه‌ بو به‌  80 یه‌مین نازناوی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا ،  3740 خال  له‌ پێش نزیكترین ركابه‌ریه‌تی كه‌ رۆجێر فێدریری سویسریه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می باشترین یاریزانانی تێنس دێت  .  


كامه‌ران زێـتی
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.