هەفتەی رابردوو بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 545 لیرەی تورکی بوو، بەڵام لە کۆتایی مامەڵەی فەرمیی دراوەکان كه ئێوارەی رۆژی هەینی بوو، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 640 لیرە .
هەروەها هەفتەی رابردوو بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 890 هەزار تمەنی ئێرانی بوو، بەڵام لە کۆتایی مامەڵە فەرمییەکانی دراودا، بەهای تمەنی ئێرانی دابەزی بۆ یەک ملیۆن و 70 هەزار بەرامبەر 100 دۆلار .
دابەزینی بەهای تمەن بەهۆی ئەو سزایانهیه کە ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەیدا سەپاندووە و هەڕەشەش لەو وڵات و لایەنانە دەکات کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکەن .
هەروەها دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەهۆی دروستبوونی کێشەیە لەنێوان ئەمریکا و تورکیا کە زۆرتر بەهۆی قەشەیەکی ئەمریکییەوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.