گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، توركیا و ئێران ده‌توانن ببنه دوو دۆستی باش و ئیراده‌ی گه‌لان ناتواندرێت به‌هه‌ڕه‌شه و سته‌م بگۆڕدرێت.
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران، رایگه‌یاندووه: توركیا و گه‌لی تورك ده‌توانن سه‌ركه‌وتووبن به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵ ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی رۆژانی رابردوو، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له پاڵ توركیادان دژ به سزاكانی ئه‌مریكا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی باسی له‌وه كرد كه توركیا و ئێران ده‌توانن ببنه دوو دۆستی باش و گوتی: "ئیراده‌ی گه‌لان ناتواندرێت به‌هه‌ڕه‌شه و سته‌م بگۆڕدرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.