Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:40

گرووپی شانۆی یار دوور له‌ سیاسه‌ت کار ده‌که‌ن

به‌ هه‌ردوو شێوه‌زارى كرمانجى و سۆرانى كارى هونه‌رى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا  گرووپی شانۆی یار كه‌ له‌ 15 ئه‌ندام پێكهاتووه‌ ،نمایشێكی شانۆیی و هه‌ڵپه‌ركێ و گۆرانى كوردی، له‌ شارى هامبۆرگ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .

به‌ختیار شانۆ كه‌ به‌ هاوكاری " شاهین شێخۆ و جووتیار حه‌سه‌ن " ئه‌م گرووپه‌یان پێكهێناوه‌ اشكرایده‌كات ، ئامانج له‌ پێكهێنانى گرووپه‌كه‌، ئه‌وه‌یه‌، ب  بكه‌ن و له‌داهاتووشدا زمانى ئه‌ڵمانى بۆ زیاد ده‌كه‌ن". هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌ بواره‌كانى شانۆ، گۆرانى، هه‌ڵپه‌ركێ و كورته‌ فیلمى دوور له‌ سیاسه‌ت كار ده‌كه‌ین .

به‌ختیار وتیشی ، به‌شداربوانى گرووپه‌كه‌، له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستانن و بڕیاریشه‌ ڕۆژى 26/ 8/ 2018 له‌ شارى هامبۆرگ، نمایشێكى شانۆیی و هه‌ڵپه‌ركێی كوردی و گۆرانى، پێشكه‌ش بكه‌ن .
شاهین كوردی ئێزدییه‌ و دەرچوی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شارى حه‌له‌به‌ له‌ سووریا، نووسەری شیعر و تێکستی شانۆییه‌ و گروپێکی شانۆیی منداڵانى لە هامبۆرگ، پێكهێناوه‌ .

جێی باسه‌  ، " به‌ختیار شانۆ"  گه‌نجێكى كوردى هه‌ولێرییه‌ و ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه‌ ، تاكو ئێستا  له‌  سێ پرۆژه‌ى شانۆیی لە ئۆپێرای هامبۆرگ به‌شداری كردووه‌.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.