Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:33

دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانیی بووه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی 442 هه‌زار ئه‌فغانیی بۆ وڵاتی خۆیان

به‌های دراوی ئێرانیی نزمبوونێكی دووباره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت
دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانیی بووه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی 442 هه‌زار ئه‌فغانیی بۆ وڵاتی خۆیان
کوردستان TV
100%

لقی ئه‌فغانستانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌مدواییه‌ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018ـه‌وه‌ تا ئێستا 442 هه‌زار و 344 كه‌س هاوڵاتیی ئه‌فغانیی ئێرانیان جێهێشتووه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵاتی خۆیان، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی دابه‌زینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به‌های دراوی ئێرانییه‌وه‌ بووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌مساڵدا رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانیی له‌ ئێرانه‌وه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی رابردوو زیادیكردووه‌، به‌چه‌شنێك كه‌ له‌ مانگی جانیوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی یۆلیۆ نزیكه‌ی 420 هه‌زار كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ئه‌فغانیی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵاتی خۆیان.

هه‌ڵبه‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران به‌های دراوی ئێرانیی نزمبوونێكی دووباره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و پێشبینیی ده‌كرێت كه‌ شه‌پۆلێكی دیكه‌ له‌ ئه‌فغانییه‌كانی كۆچكردوو بۆ ئێران ئه‌م وڵاته‌ جێبێڵن.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.