Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:31

به‌رپرسێکی ئه‌مریکی: ئێران موشکه‌کێکی دژه‌ که‌شتیی کورت هاوێژی تاقیکردووه‌ته‌وه‌

ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ی یه‌كه‌م په‌یامە بۆ سزاكانی ئەمریكا
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: ئێران موشكه‌كێكی دژه‌ كه‌شتیی كورت هاوێژی تاقیكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ وته‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مریكیی، ئێران له‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌دا كه‌ له‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداوی باشووری وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، موشه‌كێكی كورتهاوێژی دژه‌ كه‌شتیی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری تاقیكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌، رۆژی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ وتی كه‌ ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئێران یه‌كه‌م په‌یامی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكان بووه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانییه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.

هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی ئێران هێشتا هیچ وه‌ڵامی ئه‌م هه‌واڵی تاقیكاریی موشه‌كییه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سوپای پاسدارانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ورده‌كارییه‌كان بدات، رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ رۆژانی 2 هه‌تا 5ـی مانگی ئۆگست مانۆڕێكی ده‌ریایی له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوی باشووری ئێراندا ئه‌نجامداوه‌.

پێش له‌ چه‌ند رۆژێكیش كه‌ناڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری سێ به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه‌ گواستبوویه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێران له‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ موشه‌كێكی بالستیكی به‌ناوی " فاتحی 110 "ـی تاقیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ موشكێكی كورتهاوێژه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییانه‌ باسیان له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ موشه‌كی فاتح 110 كه‌ موشه‌كێكی دژی كه‌شتیی فڕۆهه‌ڵگره‌، مه‌ودای زیاتر له‌ 100 كیلۆمه‌تری بڕیوه‌ و دواتریش له‌ ناوچه‌یه‌كی بیابانیی ئێران كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی فۆكس نیوزدا ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ كه‌ هاویژرانی ئه‌و موشه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ته‌لایه‌ته‌ سیخوڕییه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ژێر چادێریی بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.