شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری عێراق رایده‌گه‌ێنێ، سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گه‌ێنێته 90 دۆلار.
سه‌لام سمیسم، شاره‌زای بواری ئابووری راگه‌یاندووه: عێراق ده‌توانێ سوود له‌و سزایانه وه‌ربگرێت كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندوویه‌تی.
سمیسم ده‌شڵێت: سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان و ده‌گاته نزیكه‌ی 90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌و شاره‌زایه ئابوورییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی تمه‌ن هه‌ندێك له پاره‌دارانی عێراق په‌نایان بردۆته به‌ر كڕینی كه‌لوپه‌لی ئێرانی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش زیانێكی زۆر له عێراق ده‌دات،چونكه دۆلارێكی زۆر له عێراقه‌وه ده‌چێته نێو ئێران.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.