به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ئابى 2018، محه‌مه‌د حهواد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ ڕۆژنامه ئێرانییه‌كان ڕایكه‌یاند: ئه‌مریكا ناتوانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران رابگرێت.
جه‌واد زه‌ریف له قسه‌كانیدا وتى: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكیه‌كان بیانهوهى ئه‌و بیرۆكه محاڵه له میشكیان بهێڵنه‌وه، ده‌بێت دهرئهنجاماكانشى بزانن .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ئه‌مریكیه‌كان ناتوانن ریگڕبن له هه‌نارده‌ى نه‌وت و وتى: ئه‌وان ناتوانن بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئێران هه‌نارده‌ى نه‌وت نه‌كات و وڵاتانى كه هه‌نارده‌ى بكه‌ن .
لێدوانه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له دواى ئه‌وه دێت كه ڕۆژى سێشه‌ممه یه‌كه‌م ده‌سته له سزاكانى ئه‌مریكا دژى كۆمارى ئێران چووه بوارى جێبه‌جێكردن كه ژماره‌یه‌ك كه‌رتى ئابوورى و پیشه‌سازى ئێرانى له خوو گرتبوو هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى دووه‌م له سزاكانى ئه‌مریكا كه سێكته‌رى وزه ده‌گرێته‌وه، چاوه‌رێ ده‌كرێت له 5ى تشرینى دووه‌م بچێته بوارى جێبه‌جێكردن.
جێى ئاماژه‌یه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕۆژى دووشه‌ممه 6ى ئابى 2018، فه‌رمانێكى خسته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه له توانایدایه ژماره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش پاش كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا دێت له ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ساڵى 2015، هاوكات له ڕۆژى دواتر یه‌كه‌م ده‌سته له سزاكانى ئه‌مریكا دژى كۆمارى ئێران چووه بوارى جێبه‌جێكردن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.