ئەمڕۆ سێشەممە 7/8/2018، ڕی یۆنگ هۆ، وەزیری دەرەوەی كۆریای باكور بە مەبەستی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لهگهل ئێران، گەیشتە تارانى پایتهخت و دوای هەڵبژاردنەوەی حەسەن رۆحانی، بە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، ئەمە یەكەم سەردانی بەرپرسانی باڵای كۆریای باكورە بۆ تاران.
ئەم سەردانەى ناوبراو دوای چەند كاتژمێرێك دێت لە سەپاندنی گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.
بەپێی پلانی فەرمی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی كۆریای باكور چاوەڕوان دەكرێت ناوبراو لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆكی پەڕلەمان كۆببێتەوە.
له ئهمرۆ سێشهممهوه قۆناغی یەكەمی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا جێبەجێ دەكرێت، بەرپرسانی ئەمریكاش رایدهگهینن" هەر وڵات و لایەنێك مامەڵە لەگەڵ تاران بكات، سزاكان ئەوانیش دەگرێتەوە.
له لایهكى ترهوه دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە دەكات لەوەی هەر وڵاتێك بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بكات ئەوا واشنتۆن ئامادەنییە بازرگانی لەگەڵدا بكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، گەمارۆكانی سەر ئێران تائێستا توندترین سزان و ئاماژە بەوەشدەدات لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە گەمارۆكان توندتر دەكرێنەوەو دەگاتە ئاستێكی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.