مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ڵێنی حكومه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به گۆڕانكاریی له سیاسه‌ته‌كانیدا ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌رجۆره گفتوگۆ و دانووستانێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌دا.
پۆمپیۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی میترۆی ئیندهنووسیی وتی: حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر به خراپیی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ئێرانیی كردووه، به‌چه‌شنێك كه ئه‌و ره‌فتاره به‌ره‌و توندوتیژیی و تیرۆر په‌لی هاویشتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی ئێرانیش روونی كرده‌وه كه ئه‌م حكومه‌ته گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریسمه له جیهاندا و هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌یه كه ئه‌مریكا له هه‌وڵدایه تا ئێرانی لێ بوه‌ستێنێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ترامپیش بۆ گفتوگۆ، مایك پۆمپیۆ وتی كه سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌رده‌وام وتوویه‌تی ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ئه‌مكاره و ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن بكرێت یان هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێران به‌ڵێن بدات سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆی ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وسا گفتوگۆكان به‌هادار ده‌بن.
هه‌ڵبه‌ت دۆناڵد ترامپ به‌مدواییه وتبووی كه ئاماده‌یه به‌بێ پێش مه‌رج دیدار بكات له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و دواتریش چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی دووباره كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند گروپێك له چالاكانی سیاسیی له ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه خوازیاری ئه‌وه بوونه كه ئه‌و پێشنیاره‌ی ترامپ به هه‌ند وه‌ربگیرێت، به‌ڵام نه حه‌سه‌ن روحانی و نه عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێیهری ئێران هه‌ڵوێستیان بۆ ئه‌و پێشنیاره نه‌بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.