Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:13

شێوه‌کارانی کورد له‌ باشوور و رۆژهه‌لات ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن

به‌ 24 تابلۆی شێوه‌كاری به‌شداری ئه‌م پێشانگایه‌ بوون
کوردستان TV
100%


بۆ ئاوێته‌كردنی پێشانگا شێوه‌كارییه‌كه‌یان هه‌ردوو ناوه‌ندی حه‌وت ره‌نگه‌ و گه‌له‌ری دیار له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،میوانداریان له‌ 24 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری هه‌رێمی كوردستان كرد .

 له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، یه‌كه‌مجاره‌ دوو ناوه‌ندی كولتووری بۆ پێشاندانی تابلۆی شێوه‌كاری ، باوه‌ش بۆ 24 هونه‌رمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه‌، دوای نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ دوێنێ شه‌ممه‌ 4ی ئاب كۆتایی به‌ كاره‌كانی ئه‌م پێشانگا شێوه‌كارییه‌ هاوبه‌شه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هات .

 سه‌ردار حه‌مید نوری به‌شداربووی پێشانگاكه‌ وه‌ك نوێنه‌ری گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات ، ئه‌وان وه‌ك 24 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چوار رۆژه‌ بۆ نمایشكردنی تابلۆكانیان له‌ شاری سنه‌ن ، وتیشی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بۆی هه‌بوو به‌یه‌ك تابلۆ به‌شداری له‌و پێشانگایه‌ بكات ، هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ 24 تابلۆی شێوه‌كاری به‌شداری ئه‌م پێشانگایه‌ بوون .

 جێی باسه‌ هونه‌رمه‌ند سه‌ردار نوری وه‌ك گه‌رمیانییه‌ك به‌ تابلۆی كچی پیانۆژه‌ن به‌شداری كردووه‌، پێوانه‌كه‌ی 60 به‌ 80 سانتیمه‌تر بووه‌ و زیاتر له‌ 40 ڕۆژ كاری تێدا كردووه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.