Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:53

کتێبی "ڕابه‌رانی هزری کۆمه‌ڵایه‌تی" بڵاوکرایه‌وه‌

ناوه‌نی ئه‌ندێشه‌ چاپ و بڵاویكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كتێبی "ڕابه‌رانی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی" له‌ نووسینی د. ئیحسان محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سه‌ن و وه‌رگێڕانی دانا مه‌لا حه‌سه‌ن و له‌ دوتوێی 512 لاپه‌ڕه‌دا ناوه‌نی ئه‌ندێشه‌ چاپ و بڵاویكردۆته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شرۆڤه‌كارییه‌ له‌ مێژووی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی و نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ سێزده‌ به‌ش پێ هاتووه‌ و كه‌ هه‌ر به‌شێك تایبه‌ته‌ به‌ ئایكۆنێكی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی. نووسه‌ر ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ كه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ هزری كۆمه‌ڵایه‌تی لای عه‌ره‌به‌كان و موسوڵمانان له‌ میانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، غه‌زالی، فارابی و ئیبن خه‌لدوون هه‌ڵبژێردراون. بۆ ئاشنابوون به‌ سروشت و ئاراسته‌كانی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپی ته‌قلیدی، ئۆگه‌ست كۆنت، كارڵ ماركس، هێربه‌رت سبنسه‌ر، ئه‌میل دۆركایم و جۆرج زیمبل هه‌ڵبژێردراون.

له‌ كۆتایشدا بۆ ئاشنابوون به‌ شێواز و هزر و تیۆریی كۆمه‌لایه‌تی سه‌ده‌بی بیسته‌م، ماكس ڤێبه‌ر، ڤێلفرێدۆ پاریتۆ، كارڵ مانهایم، بترم سۆرۆكن و تاڵكۆت پارسۆنز هه‌ڵبژێردراون.

كتێبه‌كه‌ به‌ وردی ئاراسته‌ی هزریی و كاریگه‌ریی هه‌ر سێزده‌ ڕابه‌ره‌كه‌ی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی شرۆڤه‌ ده‌كات و ده‌خوازێت وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ و واقیعی هزری ئه‌م بیرمه‌نده‌ و كۆمه‌ڵناسانه‌ بخاته‌ڕوو

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.