وه‌زیری كاری ئێران وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه به‌هۆی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌مساڵی هه‌تاویی گوشاری ئابووریی له‌سه‌ر حكومه‌ت و هاوڵاتییانی ئێرانیی زیاتر ده‌كات، وتیشی به‌هۆی ئه‌و سزایانه بێكاریی هه‌ڕه‌شه له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی ده‌كات.
عه‌لی ره‌بیعی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران له‌مباره‌یه‌و وتی: ده‌بێ له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی خۆمان راستگۆبین و پێیان بڵێین له جه‌نگێكی راسته‌قینه‌داین و پێویستمان به متمانه‌یه‌كی زیاتر له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی خۆمانه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت بیرمه‌ندانه به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌سه‌ر راڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ڕۆن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌وڵێكی زیاتر له پێشوو بده‌ین تا ئه‌وه به كرداریی بسه‌لمێنین.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران ره‌بیعی وتی كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت رێكارێكی به‌هێز نه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وا بێكاریی به‌رۆكی یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌گرێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.