گۆرانی بێژ ئازیتا لوقمان، یه‌كه‌مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (مه‌متۆرینه) بڵاو كرده‌وه.
گۆرانی(مه‌متۆرینه) دلێر محه‌مه‌د، تێكسته‌كه‌ی نووسیوه و شادمیر نامۆ ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، ھه‌روه‌ھا محه‌مه‌د شێروانی كاری ده‌رھێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
شایانی باسه ئازیتا خه‌ڵكی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانه و له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ژی، به‌شداریی به‌رنامه‌ی (كوردستان كیدس ڤۆیس)ی كرد و توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بھێنێت.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.