دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به تمه‌نی ئێرانی و سه‌رهه‌ڵدانی ناسهقامیگیری ئابووری له هه‌فته‌ی ده‌رباز بوو، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاره‌كانی وه‌ك مه‌شهه‌د و شیراز و ئه‌سفه‌هان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانی نارازیبوونیان ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و ئه‌م خۆپیشاندانه نارازیبوونه تارانی پایته‌ختیشی گرته‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای لۆکا‌ڵی ئێران‌دا بڵاوکراونەتەوە رایگه‌یاند: سێ رۆژ لەمەوبەر نزیکەی 100 کەس لە شاری مەشهەد خۆپیشاندانێکیان سازکرد و ناڕەزایەتیان له دژی گرانیی و بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان دەربڕی، بەڵام دواتر هێزه‌كانی ئینتیزامی و پۆلیس بەرەوڕوویان بوونەوە.
هاوکات بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌سەدان کەس لە هەریەک لە ئەسفەهان و شیراز خۆپیشاندانیانی ناڕەزایەتی له دژی دژی گرانیی و بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان دەردەبڕن .
ئه‌مه‌و خۆپیشاندانەکان بەرەو شاری تارانی پایته‌خت تەشەنەی سەند و بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆکانی كه له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ژمارەیەک هاووڵاتی لە گۆڕەپانی وەلیعەسر لە شاری تاران گردبوونەتەوە و ئاگریان لە زبڵدانەکانی ناوچەکە بەرداوە.
ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆکانیش بەدیدەکرێت خۆپیشاندەران داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بچنە ریزهكانیانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.