به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی كتێب دۆست ، له رێوره‌سمێكدا كتێبی "پێشمه‌رگه ل كۆبانێ " كه له لایه‌ن ژنه نووسه‌ری شاری دهۆك " هه‌لز عه‌لی سه‌لیم " نووسراوه ، بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌م پێشمه‌رگانه نووسراوه كه له كۆبانێ شه‌ڕیان له پێناو پاراستی ئه‌و شاره كرد، كتێبه‌كه باس له كار و چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌كات كاتێك له شاری كۆبانێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پاراستنی براكانیان رووبه‌رووی تیرۆریستانی داعش ده‌بنه‌وه .
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، 150 پێشمه‌رگه هاوكاری پاراستنی گه‌لیان كرد و به‌شدارییان له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له كۆبانێ كرد، دوای دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، ئه‌مڕۆ كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر بڵاو كرایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.