به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى دوێنى یه‌كشه‌ممه 29ى ته‌مووزى 2018، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆبوونهوهیێهكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت و باڵێوزه ئێرانییه‌كان ڕایگه‌یاند: وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاڵووده بوونه له‌سه‌ر سزا دانى زۆربه‌ى وڵأتان، خه‌ڵكى ئێران ده‌توانن ئه‌م قوناغه سه‌خته به‌رێ بكه‌ن به یه‌كێتى و یه‌كگرتووى نه‌ته‌وه‌یى.
هاوكات ئه‌م لێدوانه‌ى جه‌واد زه‌ریف له چوارچێوه‌ى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى سزاكانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دێت بۆ سه‌ر ئێران.
زه‌ریف له درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: ئێران ناچه‌مێته‌وه بۆ فشاره‌كانى ئه‌مریكا، هه‌موو فشار و گرفتێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و فشاره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین به زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى و هه‌نارده‌كردنى نیشتیمانى دوور له به‌رهه‌مى نه‌وتى.
هه‌روه‌ها وتى: سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى و سه‌رۆكایه‌تى پێشووى ئه‌مریكا بۆ نزیكه‌ى 40 ساڵ ده‌بێت ئابڵۆقه‌یان به‌سه‌ر ئێمه سه‌پاندووه، له‌گه‌ڵ نیعمه‌تى خودا و هه‌وڵ و خۆراگرى خه‌ڵكى ئێرانى، ئێمه توانیومانه پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و ڕۆژ به دواى ڕۆژ گه‌وره‌ییمان به‌ده‌ست هێناوه و به‌رگه‌ى ڕۆژانی زه‌حمه‌تمان گرت.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌مریكا به‌م دوایانه فشارى زیاترى خستووته سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ك مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یند له دواى 4ى تشرینى دووه‌مه‌وه كڕينى نه‌وتى ئێران بهپێشیلكردنى سزاكانى ئه‌مریكا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئاماده‌كردن و وهرگێرَانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.