Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:32

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵگیرانی سزای له‌سه‌ر که‌ڕوبی و موسه‌وی پشتڕاست نه‌کرده‌وه‌

له‌هه‌وڵداین بۆ درووستكردنی یه‌كگرتووییه‌كی پته‌و
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵگیرانی سزای له‌سه‌ر كه‌ڕوبی و موسه‌وی پشتڕاست نه‌كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

نوێنه‌رێكی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌، هه‌واڵی هه‌ڵگیرانی سزای له‌سه‌ر مه‌هدی كه‌ڕوبی و حوسێن موسه‌وی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

له‌م ماوه‌ی دواییدا كوڕی مه‌هدی كه‌ڕوبی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ وتبووی كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران هه‌ڵگیرانی سزایان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ په‌سه‌ند كردووه‌ و چاوه‌ڕێی رای عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێرانن.

غوڵامڕه‌زا حه‌یده‌ری ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی ئومێدی په‌رله‌مانی ئێران رۆژی رابردوو به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئیلنای راگه‌یاند كه‌ بۆ به‌داواداچوونی هه‌واڵی هه‌ڵگیرانی سزا له‌سه‌ر كه‌ڕوبی و موسه‌وی رۆیشتووه‌ته‌ لای عه‌لی لاریجانی و ناوبراویش وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

وه‌ك دیاره‌ كوڕی مه‌هدی كه‌ڕوبی بۆ هه‌واڵی هه‌ڵگیرانی سزاكه‌ له‌سه‌ر كه‌ڕوبی و موسه‌وی پشتی به‌ لێدوانه‌كانی ئیسحاق جیهانگیریی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ستووه‌ كه‌ وتبووی له‌هه‌وڵداین بۆ درووستكردنی یه‌كگرتووییه‌كی پته‌و له‌ نێوان سه‌ركرده‌ و رێبه‌رانی ئێران له‌ رۆژانی داهاتوودا.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.